دەربارەی کارەبای (٢٤) کاتژمێرى بە هاوڵاتییان ڕوونکردنەوە دەدرێت

بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر سامەنە سروشتییەکان سوتەمەنی تەواو دابین بکات، دەتوانین کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان دابین بکەین". 

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند" پڕۆژەکانی کارەبا پەیوەستن بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، ئێستا هەرێم ژێرخانی کارەبای گەیشتوەتە ٧ هەزار مێگاوات کارەبا، خواست لەسەر کارەبا ٥٥٠٠ مێگاواتە، بۆیە ئەگەر سوتەمەنی تەواو بگاتە وێستگەکانی کارەبا، قەیرانی کارەبا نامێنێت و پێویستیشمان بە مۆلیدە نابێت". 

سەبارەت بە داهاتەکانی کارەبا و خەرجییەکان، بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەکو ئەو مارکێتەیان لێهاتوە كە بەقەرز شت ئەهێنێت و بە قەرز ئەیفرۆشێتەوە، بەس دەفتەری قەرزەكەی بۆماوەتەوە و ئێستا قەرزەکانی وەزارەتی کارەبا گەیشتوەتە ملیاران دۆلار.


PM:05:58:16/12/2022