هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری سەردانیان نەكەن. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكاتەوە کە" بەهۆی پچڕانی هێڵی نێتۆرك لەگەڵ سێرڤەری گشتی تەنها مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە وەردەگرین كە ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانیان كردووین و كۆدیان وەرگرتووە، جگە لەو هاوڵاتییانە سبەینێ دووشەممە هیچ هاوڵاتییەكی تر سەردانمان نەكات بەمەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پچڕانی هێڵەكە تەنها پەیوەندی بە هاتووچۆی سلێمانییەوە نییە، بەڵكو هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك هەمان كێشەیان هەیە. 


PM:04:41:18/12/2022