مێسی پێش ئەفسانە پێلێ کەوت


لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە مۆندیالی 2022 لە یاریگای لوسایل بەرامبەر فەرەنسا دوو گۆڵی تۆمارکرد و لە یاریی کۆتایدا ئەفسانەی بەڕازیلی پێلێی تێپەڕاند.

 مێسی بەدرێژایی بەشداریکردنی لە مۆندیالدا گەیشتە 13 گۆڵ، پێش پێلێ دوایکەوتووە بە 12 گۆڵ، ئەمەش پاش ئەوەی هەڵبژاردەکەی  پاڵەوان،بوو لەسەر حیسابی فەرەنسا بە لێدانی سزا، دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون .

 میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانی بە تۆمارکردنی 16 گۆڵ لە پێشەنگی لیستی گۆڵکارە مێژووییەکانی مۆندیالدایە، کە لە چوار خولی مۆندیالدا تۆماری کرد.

 دیاردەی بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ لە پلەی دووەمدایە، بە تۆمارکردنی 15گۆڵ، کە لە چوار خولدا تۆماری کرد، لە دوای ئەویش گێرد مۆلەری ئەفسانەی ئەڵمانی بە 14گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، کە تەنها لە دوو چاپی مۆندیالدا تۆماری کرد.


PM:10:26:18/12/2022