پاپای ڤاتیكان سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی روونكردنەوە دەدات


پاپای ڤاتیكان رایدەگەیەنێت، لە دوای هەڵبژاردنەوەی لە پۆستەكەیدا لە ساڵی ٢٠١٣ەدا داواكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی ئامادەكردوە تاوەكو ئەگەر دۆخی تەندروستی تێكبچێت راستەوخۆ پێشكەش بكرێت.

پاپا فرانسیسن پاپای ڤاتیكان بە رۆژنامەی (ئەی بی سی ئیسپانی) راگەیاندووە، پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ەدا وەك پاپای ڤاتیكان هەڵبژێردراوە داواكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەش بە كاردیناڵ بیرتونی وەزیری دەرەوەی ئەو كاتەی ڤاتیكان كردووە.

ناوبراو روونیكردەوە كە داوای كردووە لە كاتی مەترسیداربوونی دۆخی تەندروستی داواكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی وەك پاپای ڤاتیكان و بەڕێوەبەری كڵێسای كاسیلۆكی رۆمانی قبوڵ بكرێت.




PM:10:30:18/12/2022