ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە دادگای باڵای وڵاتی سوید رەتیکردەوە سەرنوسەری رۆژنامەی ( زەمان ) رادەستی تورکیا بکاتەوە کە ماوەیەکە ئەردۆگان جەختی لەسەر دەکاتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس، ئاشکرای کرد دادگای باڵای وڵاتی سوید رەتیکردۆتەوە سەرنووسەری رۆژنامەی "زەمان"کە ناوی بولنت کەنیشە و لەلایەن تورکیاوە بە تێگوەگلان لە " هەوڵی کودەتا " تۆمەتبارە رادەستی تورکیا بکاتەوە.
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دا رێککەوتنێکی سێ لایەنە لەنێوان تورکیا، سوید و فینلەندا واژۆکراوە، لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدا تورکیا داوای لە سوید کردووە ژمارەیەک لەو کەسانەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ریزەکانی پەکەکە و بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن داواکراون و لە سوید نیشتەجێن رادەستی تورکیا بکرێنەوە.
تورکیا ئەمەش وەک پێشمەرجێک دادەنێت بۆ پەسەندکردنی ئەو دوو وڵاتە لە هاوپەیمانی ناتۆ لەلایەن تورکیا کە رازەمەندی هەموو وڵاتەکانی ئەو هاوپەیمانێتییەی دەوێت بە تورکیاشەوە.