رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی وێنەیەکی بە بەڵگەوە بڵاوکردووەتەوە کە گۆڵی دووەمی میسی نایاساییەو دەبوایە ناوبژیوانی پۆڵەندی سیزمۆن مارچینیاک رەتیبکردایەتەوە.
رۆژنامەکە نوسیویەتی:" بەپێی یاساکان، گۆڵی دووەمی مێسی، کە لە کاتی زیادکراودا لەخولەکی109کرا دەبوو لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە مارچینیاکەوە، ڕێگەی پێنەدرابا ئەژمار بکرێت.
دەشڵێت:" یاریزانە یەدەگەکانی ئەرجەنتینی پێشتر لە یاریگا بوون پێش ئەوەی تۆپەکە بەسەر هێڵی گۆڵی هوگۆ لۆریسدا بڕوات،ئەمەش رێگەپێنەدراوە.