دادگای باڵای بەریتانیا: ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا یاساییە

ئەمڕۆ دووشەمە دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاریدا، كە ناردنی بەشێک لە کۆچبەران بۆ وڵاتی ڕواندا یاساییە.

دادگای باڵای بەریتانیا ئەمڕۆ لە دانیشتنێكدا بڕیاریدا، كە ناردنی بەشێک لە پەناخوازان بۆ وڵاتی رواندا دژی رێککەوتنی تایبەت بە پەنابەران نییە، بەڵکو لەگەڵ یاساکانی مافی مرۆڤ یەک دەگرێتەوە و یاساییە. 
 
بەپێی بەرنامەکەی حکومەتی بەریتانیا هەر کۆچبەرێک لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە بە نایاسایی چووبێتە ناو خاکی بەریتانیاوە، رەوانەی رواندای دەکەن، ئەم بڕیارەی دادگاش حکومەتی بەریتانیا زیاتر دەست واڵا دەکات بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا. 


PM:08:15:19/12/2022