مێسی بە بڕیارێکی ئاگرین یانەیەک تووشی شۆک دەکات

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، یاریزانی پاریس سانجێرمان، لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا دەرگای گواستنەوەی بۆ ئینتەر میامی داخستووە.

 چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی، لەنێویاندا تۆڕی "RMC SPORT"ی فەرەنسی، پێشتر پشتڕاستیان کردبووەوە کە مێسی بیر لە گواستنەوەی بۆ یانەی ئینتەر میامی دەکاتەوە کە خاوەنەکەی دەیڤید بێکهامی ئەستێرەی ئینگلیزییە، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی هات.

 بەڵام بەپێی ئەوەی تۆڕی "کادینا سێر"ی ئیسپانی پشتڕاستی کردەوە، مێسی هێشتا بیر لە یاریکردن لە یەکێک لە پێنج خولە گەورەکان دەکاتەوە لە ساڵانی داهاتوودا.

 ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە کاپتنی ئەرجەنتینی یەکەمین جامی جیهانی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی  بە لێدانی سزا لە فەرەنسای بردەوە.

 تۆڕەکە پشتڕاستی کردەوە کە مێسی لە ئێستادا بیر لە مانەوە لە پارکی شازادەکان دەکاتەوە و گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە بە پشتبەستن بە بڕگەی نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ وەرزێکی دیکەی زیادە، یان تەنانەت گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە بە گرێبەستێکی بێ بەرامبەر.

 جێگای سەرنجە، ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕایگەیاندبوو، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، هەروەها یاریزانەکە لەناو یاریگای پرینس پارک دڵخۆشە.


PM:09:51:19/12/2022