ئۆریلیان چوامینی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا پەیامێکی بۆ کەڵەشێرەکان نارد، دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی "قەتەر ٢٠٢٢".
یەکشەممەی ڕابردوو ئەرجەنتین بە لێدانی سزا لە جامی جیهانی بەرامبەر فەرەنسا براوەبوو، ئەمەش دوای تەواوبوونی کاتی ئەسڵی و زیادکراو، بە یەکسانبوون لەنێوان هەردوولا.
چوامینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، ماوەیەک دەخایەنێت تا بەسەر تاڵیی و بێزاریدا زاڵ دەبێت.
یاریزانە ناوەراستەکەی ڕیال مەدرید ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵماندا هەموو شتێک بدەین، بەرپرسیارێتییەکانم لە ئەستۆ گرت و سەری نەگرت، یەکەم کەسم بەداخەوە.
لە کۆتاییدا وتی: دڵنیام داهاتووی هەڵبژاردەی فەرەنسا زۆر گەشاوە، بەتایبەتی ئەگەر حسابی بۆ بکرێت".
چوامینی لە لێدانی سزادا بەرامبەر گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی ئیمیلیانۆ مارتینێز لێدانی سزای لەدەستدا، ئەمەش یارمەتی تانگۆی دا بۆ بەدەستهێنانی مۆندیال.