ئەمڕۆ سێشەممە میسی گەورەترین ریکۆردی مێژووی تۆمار کرد

 لیۆنێل مێسی ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند کە زۆرترین لایکی وێنەی لە مێژووی ئینستاگرامدا هەیە و وێنەکە 56 ملیۆن لایکی تێپەڕاند و ریکۆردی هێلکەکەی شکاند. 
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەستکەوتێکی نوێی جیهانی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لەگەڵ وڵاتەکەی مۆندیالی بەدەستهێنا.
 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"، لایەنگرانی مێسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وایان لێکردووە ببێتە خاوەنی زۆرترین لایک بڵاوکراوەی تۆڕی ئینستاگرام.

هاندەرانی مێسی لە سەرانسەری جیهان سەرکەوتوو بوون لە تێپەڕاندنی وێنەکەی لەگەڵ جامەکە کە بەربەستی 56 ملیۆن لایکی تێپەڕاند، کە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی لە تۆڕی ئینستاگرام کە 55.9 ملیۆن لایک بووەو پێشتر ریکۆردی هێلکەکە بووە.

 مێسی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا، ئەویش بە لێدانەکانی سزا بە ئەنجامی 4-2 لە فەرەنسای بردەوە، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی یارییە یاسایی و زیادکراوەکان بە یەکسانبوون لەنێوان هەردوولا.

 هەروەها مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالی 2022ی بەدەستهێنا، ئەمەش بەهۆی تۆمارکردنی 7 گۆڵ لە کۆی 15 گۆڵ کە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە گەشتەکەیدا بەرەو نازناوەکە تۆماریکرد.





PM:01:14:20/12/2022