شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی باران بارین و سەرما و سۆڵە دەستپێدەکات.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینیده‌كه‌ین له سبەینێوە به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای سور كاریگه‌ری بكاته سه‌ر گه‌رمیان و ناوچه جیا جیاكانی دیكه‌ی كوردستان و باران به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ببارێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا و له رۆژانی (٢٢ - ٢٥) مانگ به‌فرێكی كه‌میش له ناوچه‌ی سنوری گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی به‌رز ده‌بارێت.
دەشڵێت" چه‌قی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه به پله‌ی سه‌ره‌كی و زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیدارەی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زور و سلێمانی ده‌بێت، كاریگه‌ری به‌ڕێژه‌ی كه‌متر و به‌شێوه‌ی لاواز له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و سنوری هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت له‌م مه‌ودایه‌دا پله‌كانی گه‌رما دوو تا چوار نزمده‌بنه‌وه و خێرای با ئاسای بۆ مام ناوه‌ند ده‌بێت ئه‌گه‌ری لافاوی كتوپڕ له هه‌ندێك ناوچه‌ی گه‌رمیان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ڕۆژی ٢٥ی مانگ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله به پچڕی ده‌مێنێته‌وه دواتر له‌مه‌ودای ٢٥ تا كۆتای مانگ حاڵه‌تی دیكه‌ی باران و به‌فر و سه‌رما و سۆڵه‌ی توند و به‌رفراوان ڕوده‌كاته ناوچه‌كان، له گه‌ڵبارینی به‌فر بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان و شۆڕبونه‌وه‌ی بۆ ناو به‌شێكی سه‌نته‌ری پارێزگاكان، ئه‌گه‌ری بارانی پێویستی باش بۆ هه‌موو ناوچه‌كان هه‌یه، مه‌ودای هه‌فته‌ی كۆتای ئه‌م مانگه و كه‌شێكی باراناوی و ته‌ڕ باڵاده‌ست ده‌بێت به‌سه‌ر ناوچه‌كه.