فیفا نوێترین ریزبەندی مانگانەی هەڵبژاردەکانی بڵاوکردەوە

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یەکێتی تۆپی پێی فیفا نوێترین ریزبەندی خۆی بۆ مانگی کانوونی دووەم دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بڵاوکردەوە، کە ئەرجەنتین دوای ٣٦ ساڵ دوورکەوتنەوە، نازناوی مۆندیالی  بردەوە.

ئەرجەنتین سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی نازناوەکە دوای ئەوەی بە لێدانی سزا بە ئەنجامی ٤-٢ لە فەرەنسا بردەوە، دوای ئەوەی یەکشەممەی ڕابردوو ئەنجامدرا.

ریزبەندێکە شایەتحاڵی پاراستنی پێشەنگی هەڵبژاردەی بەرازیل بوو، سەرەڕای ئەوەی کرواتیا بە لێدانی سزا لە قۆناغی هەشتەمدا دەرچوو، بە کۆکردنەوەی ١٨٤٠.٧٧ خاڵ.

 لە کاتێکدا ئەرجەنتین پاڵەوانی جیهان بە کۆکردنەوەی ١٨٣٨.٣٨ خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ٦٤.٥٠ خاڵ بازدانی بەدەستهێنا.

 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە لە قۆناغی کۆمەڵەکان دوورکەوتەوە، دوای ئاستێکی کەمی لە مۆندیالدا بۆ پلەی ١٤ دابەزی.

 ڕیزبەندی باشترین ١٠ تیپی فیفا بۆ مانگی کانوونی دووەم

 1- بەڕازیل

 2- ئەرجەنتین

 3- فەرەنسا

 4- بەلجیکا

 5- ئینگلتەرا

 6- هۆڵەندا

 7- کرواتیا

 8- ئیتاڵیا

 9- پورتوگال

 10- ئیسپانیا


PM:01:11:22/12/2022