لەبارەی دابەشکردنی بەشە خۆراكی مانگانە هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی سلێمانی ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی یانزەیەم".

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە" بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی سلێمانی ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی بەشە خۆراكی یانزەیەم بۆ مانگی دوانزە، بۆیە داوا لە بریكارەكانی ناو شاری سلێمانی لە بنكەی (٢٦٧ تا ٢٧٠+٢٩١) دەكات، كە پارە بخەوێنن تا بەشەخۆراكی سەرەوەیان بۆ دابگیرێت بەشێوازی نوێی بەغدا، بە پێچەوانەوە خۆراكیان بۆ داناگیرێت". 

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر بریكارێك لەیەك هەفتەدا لە بەرواری ئەم ئاگاداریەوە، كە دەكاتە ٢٠٢٢/١٢/٢١ پارەی نەخەواندبێ بۆ هەر ڕۆژێك ٢٥ هەزار دینار سزا دەدرێت و دەبێ بریكارەكە خۆی خواردنەكە لە گەنجینەكانی خۆراك لە هوانە بار بكات.


AM:08:56:23/12/2022