بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە سبەینێوە بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت". 

‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و دەستێكردنی پشووەكانی سەری ساڵ لە سبەینێ یەكشەممەوە بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت بەیانیان كارناكەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بۆ ١ی شەو دەبێت، هەروەها بەیانیانیش لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەک بۆ ٨ی بەیانی کاردەکەن.


PM:12:31:24/12/2022