بەرزبوونەوەى بەهای دۆلار ئاستێکى مێژووى تۆمار کرد

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار دوای کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەرزترین ئاستی تۆمار کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٤ هەزار دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٨ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنی بە ١٦٢ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزار و ٢٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٨٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بە ٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ٧٦٥ دینارە.


AM:10:37:27/12/2022