ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت" رێكخه‌ری كاربه‌ڕێكه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواكاری یه‌كێتی بۆ یه‌كگرتنی هه‌ردوو حزب به ته‌واوه‌تی ڕه‌تكردبوه‌وه".
فواد جەمال ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی یه‌كگرتنه‌وه‌ی بزوتنەوەکەیان لەگەڵ یه‌كێتی، لە لێدوانێکدا بە میدیای نزیک لە حیزبەکەی ڕاگەیاند" یەکێتی داوای دانیشتنێکیان لەگەڵ گۆڕان کردوە لە دوو هه‌فتەی ڕابردوو کە بڕیار بوو هه‌ریەک لە ڕەفعەت عەبدوڵا و شاڵاوی عەلی عەسکەری بێن، لە ڕۆژی هاتنیان تەنها شاڵاو عەسکەری هاتبوو لەگەڵ عومەری سەید عەلی کۆبووه‌تەوە و ئەم داوایەی کردوە کە لەبەر زەرورەتی وەزعی سلێمانی بە باشی دەزانین یەکبگرینەوە، لە هه‌مان وەختدا ڕێکخەری کاربەڕێکەری بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی وەڵامی داوەتەوە و ڕەفزی ئەو پێشنیارەی کردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی عومەری سەید عەلی ئەمەی باس کردووە بۆ ئاگاداربوونی ئەندامانی جڤات کە پێشنیارێکی واهه بووە و ڕەفزیان کردووەتەوە.