وەفدی دانوستانکاری کورد لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێم و لایەنە سیاسییەكان کۆدەبێتەوە


دوای نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەمە 2014/8/25 لە ئاستێكی باڵا و سەركردەی هەر پێنج لایەنە سیاسیەكەی كوردستان لەگەڵ وەفدی دانوستكاری كورد لە بەغدا  لەهاوینە هەواری پیرمام كۆبونەوە .

بەپێی زانیاریەكان هەریەكە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان و مامۆستا محمد فرج، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری یەكێتی و نەجیب باڵەتەیی و عومەر فەتاح و دكتۆر رۆژو عومەری سەید عەلی و زانا رۆستایی و جەلال جەوهەرو هۆشیار زێباری بەشدارن لە كۆبونەوەكە.

بڕیاروایە ھەر ئەمرۆش وەفدی دانوستانکاری کورد بەمەبەستی دەستپێکردنی خولی دووەمی دانوستانەکان بگەرێتەوە بەغدا.



PM:05:20:25/08/2014