لە هەولێر تانکی غازی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵبوونی پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.

بەپێى زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵبوون لە شاری هەولێر ئاگری گرت. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە بەهۆی تەقینی تانکی غازی ئۆتۆمبێلەکەوە بووە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە. 

هەروەها ئاگرەکە لە ئێستادا کۆنتڕۆڵکراوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامە. 


PM:07:05:29/12/2022