کەشناسی هەرێم کەشوهەوای شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا پیشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ شەوی سەری ساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەگشتی سبەینێ كەشوهەوا جێگیر دەبێت و باران نابارێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با (١٠ - ١٥) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستەی کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت، خێراى با (١٠ - ١٥) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.


AM:09:53:30/12/2022