لە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی سەدامدا
رەغدەی کچی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ ٣٠ ی کانوونی یەکەم ١٦ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی سەرۆکی پێشووتری عێراق سەدام حسێندا تێدەپەڕێت، رەغدەی کچی کە ئێستا لە ئوردون نیشتەجێییە پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ ٣٠ ی کانوونی یەکەم رەغدە سەدام حسێن کچە گەورەی سەرۆکی پێشووتری عێراق بەهۆی لە سێدارەدانی باوکیەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوەو داوا دەکات یەک خولەک بۆ رێزگرتن لە باوکی رابوەستن.

هەروەها لەو گرتە ڤیدیۆیە کورتەدا کە رەغدە بە پێچەوانەی جارانەوە کە بەسەر رووتی دەردەکەوێت، دەڵێت" رۆژانی داهاتوو کە دێن لەم رۆژانە باشتر دەبن".

ڕەغدە سەدان حسێن کچە گەورەی سەدامەو لەدوای لە سێدارەدانی باوکیەوە، ناوبراو وەک دەمڕاستی بنەماڵەکە هەڵسوکەوت دەکات و لێدوان بۆ میدیاکان دەدات.

سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق رۆژی ٣٠ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لەسەردەمی سەرۆک وەزیرانی نوری مالکی و سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانیدا لە سێدارەدرا.  
 

PM:07:58:30/12/2022