ئەنقەرە.. هێرشدەکرێتە سەر یانەیەکی شەوانەو ٣ کەس کوژران


لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا شەوی سەری ساڵ لە کاتی ئاهەنگدا هێرشکرایە سەر یانەیەکی شەوانەو ٣ کوژران و کەسێکی تریش بریندارە.

میدیای ئەو وڵاتە بڵاویکردۆتەوە هێرشەکە لە کاتی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێدا بووە لەو یانەیەدا کە هێرشەکە کراوە.

تا ئێستا هۆکاری هێرشەکە و هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە.



AM:09:47:01/01/2023