هەولێر.. لەشەوی سەری ساڵدا ٣٠ کەس بریندار دەبن


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند لە شەوی سەری ساڵدا ٣٠ هاوڵاتی بە ڕوداوی جۆراو جۆر بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" تیمەکان پێشوازیان نزیکەی (٣٠)حالەتی جۆراوجۆرکرد کە لەکاتی ئاهەنگی سەری ساڵ برینداربوونەو پێویستیان بە چارەسەر هەبووە دوای چارەسەر تیمەکانی پزیشکی چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامداوە".

راگەیاندنەکەی تەندروستی هەولێر کە ئاماژەی بۆ هۆکاری بریندارەکان و ئەو ئامێرانەی پێی برینداربوون نەکردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمەش دوای ئەوە هاتووە کە بەسەرپەرشتی د. دلۆڤان محمدفاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لەڕێگەی بەشی کرە پزیشکیەکان (١٠) تیمی پزیشکی ئامادەکرا لەسنوری شاری هەولێر وەکو ئامادەباشیەک بۆ حالەتێکی ڕووداو چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت.



PM:12:44:01/01/2023