یەكەم لێدوانی ئەو كچەی لە هوانە هێرشكرایە سەری


ئەو كچەی لە گەڕەكی هوانەی سلێمانی هێرشی كرایەسەر رایدەگەیەنێت كە خەڵكی سلێمانییە و  لە ماڵەوە نەماوە و لای باپیری ژیاوە، بەڵام پەشیمانە و دەچێتەوە لای باوكی.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كچە لە وتەكانیدا لای پۆلیس وتویەتی كە حەزی لەوەبووە لە ڕێگەی پێشبڕكێی ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلەوە دەركەوێت و بەناوبانگ بێت، هەر بۆیە چۆتە هوانە، بەڵام ھێرشی كراوەتە سەر.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كچە ئاماژەی بەوەكردوە "پەشیمانم لەو كارە و لە ڕووداوەكەدا دەستێكم درزی بردووە، من خەڵكی سلێمانیم و لای باپیرم دەژیام و بڕیارم داوە بچمەوە لای باوكم"

رۆژی هەینی رابردوو بەهۆی پێشبڕكێی ماتۆڕسكیل لە ناوچەی هوانەی سلێمانی، لەلایەن چەندین گەنجەوە هێرشكرایە سەر كچێك، دواتریش لەلایەن پۆلیسەوە نزیكەی 20 گەنج دەستگیركران.



PM:10:29:03/01/2023