هاوسه‌ری زارا محه‌مه‌دی مامۆستای زمانی كوردی ده‌ستگیركرا

سەیوان ئیبراهیمی چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی کامێران و مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژین لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستگیرکرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سەیوان ئیبراهیمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی کامێران، لە کاتێکدا بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی، واتا زارا محەمەدی، سەردانی دادگای شاری سنەی کردبوو، دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.

سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی "نۆژین"ە. 


PM:06:05:04/01/2023