مێسی لەبارەی پێشوازیکردنی هاوکارەکانی لە پاریس سانجێرمان لێدوان دەدات


 ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، لیۆنێل مێسی، زۆر حەزی دەکرد لێدوان لەسەر پێشوازی هاوکارەکانی لە پاریس سانجێرمان بدات، دوای گەڕانەوەی بۆ مەشقەکانی یانە فەرەنسییەکە، دوای ئەوەی ماوەی پشووەکەی  کە لە کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ەوە بەدەستی هێنابوو ، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

 ڕێزلێنان لە مێسی کرا و دوای بردنەوەی مۆندیال لەلایەن هاوکارەکانی و ئیدارەی یانە فەرەنسییەکە پێشوازییەکی تایبەتی لێکرا، لەوێشدا ڕێڕەوێکی ڕێزلێنانی بۆ دانا، هەروەها لویس کامپۆس، ڕاوێژکاری وەرزشی یانەکە قەڵغانێکی تایبەتی بە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بەخشی ئەستێرەیەک بۆ ڕێزلێنان لێی بەهۆی دەستکەوتی ئەم دواییەی.

 مێسی لە ئەکاونتەکانی لە سۆشیال میدیا و بەتایبەتی "ئینستاگرام” پۆستێکی نووسیوە و دەڵێت "زۆر سوپاس بۆ هاوکارەکانم و هەموو ئەو کەسانەی ناو یانەکە بۆ ئەو پێشوازییەی کە پێیان کردم، ئێمە گەڕاینەوە و چاوەڕێی بەردەوامبوون لە گەیشتن بە... ئامانجەکانی ئەم وەرزە ... ئێستا لەگەڵ پاریس سانجێرمان”.


 بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە گەڕی 64ی جامی فەرەنسا لەگەڵ یانەی شاتۆرۆ  یانەی پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی  ببێتەوە.


AM:11:53:06/01/2023