راهێنەری فەرەنسا بە توندی هێرش دەکاتە سەر ڕۆناڵدۆ

ڕایمۆند دۆمینیک ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا هێرشی کردە سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای ئەوەی لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا ڕووی لە تیپی نەسری سعودیە کرد.


 یاریزانە پورتوگالییەکە بە گرێبەستێکی پێوانەیی بە بڕی نزیکەی ٢١٤ ملیۆن یۆرۆ لە ماوەی یەک وەرزدا چووە یانەی نەسر، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو درێژدەبێتەوە.


 خۆرخی مێندێز، بریکاری پێشووی یاریزانە پورتوگالییەکە، هەوڵیدا بیگوازێتەوە بۆ یەکێک لە یانەکانی بەشداربووی چامپیۆنزلیگ، بەڵام لە کۆتاییدا خاوەنی پێنج تۆپە زێڕینەکە، گواستنەوەی بۆ نەسری سعودیە هەڵبژارد.


 دۆمینیک لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی وتی: لە قۆناغی پێش وازهێنان ناچێتە ئەو یانەیە".


 ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پێشتر لە پێش وازهێناندا لەوێ بوو! لە دوایین یارییەکانیدا، لە دوو یاری کۆتایی وەرزدا، پێشتر وازی لە یاریکردن هێنابوو".


 لە کۆتاییدا وتی: دەتوانێت بچێتە سەرمایەگوزاری، دەتوانێت وەک باڵیۆزێک بچێتە ئەوێ، وەک چۆن لەگەڵ هەندێک لە ناوە گەورەکانی تۆپی پێ بۆ قەتەر دەیکەین: زیدان، بێکهام".


PM:07:50:06/01/2023