بكوژی گەنجەكەی سلێمانی دەستگیركرا


ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی بكوژی ئەو گەنجەی راگەیاند كە ئەمشەو لە كافتریایەك كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە، پاش ئەوەی سەعات ٧:٣٠ ئەمشەو ٦ / ١ / ٢٠٢٣ گەنجێك بە ناوی ( ڕ ، خ ، ع ) لە كافتریایەكی نزیك پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالم كە كارمەندی كافتریاكە بووە لەلایەن كەسێكەوە بە چەكی جۆری (دەمانچە) تەقەی لێدەكرێت و گیان لەدەست دەدات.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر دەستكرا بە لێكۆڵینەوەی وورد لە ڕووداوەكە و دەستكەوتنی سەرەداو  لەسەر هەڵاتنی بكوژەكە بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی .

هەروەها وتویەتی، هێزەكانیان بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانیان كەمتر لە دوو سەعات تۆمەتباری ڕووداوەكە دەستگیر بكەن و ڕووبەڕووی یاسای بكەنەوە، بەپێی لێكوڵینەوە سەرەتاییەكان دەردەكەوێت  كە ڕووداوەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە بووە .



PM:11:58:06/01/2023