موسڵ.. بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە ژنێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنورى پارێزگای موسڵ سۆپایەکى نەوت ئاگرى گرت، کە بەهۆیەوە ژنێك گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ لە گوندی زوهەیلیلە سەر بە پارێزگای موسڵ سۆپایەكی نەوت لەناو ماڵێكدا ئاگرى گرت و بەهۆیەوە ژنێك بە سەختی بریندار بوو. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەكە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەى گەیارەی سەر بە پارێزگای موسڵ، بەڵام پێش چەند خولەكێك لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.


PM:02:02:08/01/2023