مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەكات


وا بڕیارە سبەینێ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەت سەردانی بەغدا بكات.

میدیاكانی نزیك لە پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویانكردەوە، سبەینێ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) بە سەرۆكایەتی شاندێك كە لە چەند وەزیرێك پێكهاتووە سەردانی بەغدا بكەن بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 و پشكی كوردا تێیدا.

ئەو سەردانەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕیاریدا لەڕێگەی بانكی بازرانی عێراق بڕی 400 ملیارەكە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.



PM:11:25:10/01/2023