نرخی دۆلار دادەبەزێت
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ ی کانوونی دووەم نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ١٠٠ دینار. دوێنێ بەیانی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٩ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٨ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٩ هەزار و ٦٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٧٦٢ دینارە.
AM:10:15:12/01/2023