نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایدەگەیەنێت" دواى زیاتر لە دوو مانگ بەسەر رووداوى ژێرئاوکەوتنى یەختێکى کۆچبەراندا، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو تەرمى دوو کۆچبەرى کورد دەگەڕێنەوە هەرێم".
شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند" کاتژمێر (٥:٥) خولەکی ڕۆژی یه‌كشه‌ممەی هەفتەی داهاتوو ته‌رمی دوو كۆچبه‌ری كورد به ناوه‌كانی (زانا قادر و زریان محه‌ممەد) له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌ختێكی كۆچبه‌ران له ١ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو له كه‌ناراوه‌كانی ئێفیای یۆنان ته‌رمی ئه‌و دوو كۆچبه‌ره كورده به دوو قۆناغی جیا له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان دۆزراونه‌وە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا نوێنەری ده‌زگای لوتكه لە یۆنان دڵنیايی ده‌داته كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبوان كه سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانیان به كراوه‌ی ماون و کاریان لەسەر دەکرێت.