لە بۆکان بەهۆى تەقینەوەى غاز شەش کەس گیانیان لەدەستدا

شەوى ڕابردوو لە ماڵێکى شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆى لێچوونى غازەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسى دیکەش برینداربوون. 

ڕەسوڵ مەعروفى، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى شارى بۆکان بە میدیا ناوخۆییەکانى ئێرانى ڕاگەیاند" شەوى ڕابردوو بەهۆى لێچوونى غاز لە ماڵێکى گەڕەکى بەهار تەقینەوەیەک ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسى دیکەش برینداربوون.


AM:11:23:13/01/2023