هۆكاری گرانبوونی نرخی هێلكە ئاشكرا دەكرێت


وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، رێكار دەگرنەبەر بۆ هەرزانكردنی نرخی هێلكە لە بازارەكانی عێراقدا و هۆكاری گرانبوونی هێلكە گرانبوونی ئالیك و زیادبوونی خواستە لەسەری.

ئەمڕۆ محەمەد غەزاعی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی گرانبوونی ئالیك پێداویستییەكانی پەلەوەری و زیادبوونی خواست لەسەر هێلكە نرخەكەی گران بووە، بۆ هەرزانبوونی نرخی هێلكە رێگە دەدەن لە هەرێمی كوردستانەوە هێلكە هاورد بكرێت.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەداوە، وەزیری كشتوكاڵ نوسراوی ئاڕاستەی كۆمپانیاكان كردووە بۆ هێنانەناوەوەی پێداویستی پەلەوەری بۆ هاندانیانی خاوەن كێڵگەكان بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و پاڵپشتیكردنی.

لە ماوەی رابردوودا نرخی هێلكە لە بازارەكان بەرزبووەوە نرخی چوار هێلكە بووە هەزار دینار.



PM:03:11:13/01/2023