مەحمود سەنگاوی هەڕەشە لەپەرلەمانتاران دەكات

‌مەحمود سەنگاوی
مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی پێشمەرگە لەمیحوەری گەرمەسێر ھەڕشە لە پەرلەمانتاران دەکات و دەڵێت:" ھەر پەرلەمانتارێک دەست وەربداتە کارو باری سەربازی رێگەی پێنادەم سەردانی ئەو ناوچانە بکات".
 
لەبەرامبەر چەند وتەیەكی پەرلەمانتاری كوردستان، سۆران عومەر سەبارەت بە پاشەكەشەی هێزی پێشمەرگە، مەحمود سەنگاوی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی پێشمەرگەش لەمیحوەری گەرمەسێر بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند "کشانەوەو چونەپێشەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەمیحوەرەکان پەیوەستە بەبڕیاری مەسعودبارزانی فەرماندەی ھێزەچەکدارەکان ، لەدەسەڵاتی ئێمەدا نییە، ئەو پەرلەمانتارەش بۆی نییە دەستوەربداتە کاروباری سەربازی، چونکە کاری سەربازی پەیوەندی بە بریارەکانی فەرماندەی ھێزەچەکدارەکان و فەرماندەی میحوەرەکانەوەھەیە.

 وتیشی" ئەو پەرلەمانتارە ئەگەر پێشمەرگەو خاکی کوردستانی خۆش دەوێت بابچێت کار لەسەر زیادکردنی موچەی پێشمەرگەو باشکردنی گوزەرانی پێشمەرگە بکات، نەک دەست وەربداتە کاروباری پێشمەرگە".
ھەڕەشەی ئەوەی لە پەرلەمانتاران کرد" ھەر پەرلەمانتارێک دەستوەربداتە کاروباری ھێزەکانی پێشمەرگە، رێگەی پێندات سەردانی ئەو میحوەرانە بکات".

پێشتر سۆران عومەر ئەندامێکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە کەناڵی پەیامەوە ڕەخنەی لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەری کوردستان گرت کە لە ھەردوو میحوەری شنگال و جەلەولا پاشەکشەیان کردووەو شەھیدو برینداری زۆریشانداوە". وتیشی:" پەرلەمان لەشکستەکانی پێشمەرگە لەشنگال و جەلەولا بێدەنگ نابێت ".



PM:03:09:27/08/2014