گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی پێنجوێنی ڕەتدەکاتەوە


بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا دەستلەکارکێشانەوەی زانا رەحمان قائیمقامی پێنجوێنی رەتکردەوە.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند" ڕەتی دەکەینەوە، چونکە خەڵکی پێنجوێن پشتگیری لە (زانا ڕەحمان) دەکەن و ئێمە پشتگیری داواکەی خەڵکی پێنجوێن دەکەین".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە" هاوڕێمان (زانا ڕەحمان) قائیمقامی قەزای پێنجوێن؛ ڕەوایەتی هەیە و تەرجومەکردنیەتی بۆ پشتیوانی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران و دانیشتوانی قەزاکەیە".

گۆڕان دەڵێن " ئێمە پشتیوانین، چونکە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی بزوتنەوەی گۆڕانە، کاتێک پۆست نابێتە ئامرازێک بۆ خزمەتی گشتی و پێویستە بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی گشتی".



PM:10:15:13/01/2023