دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراکی ئەمساڵی هاوڵاتییان دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دابەشکردنی یەکەم سەبەتەی خۆراکی ئەمساڵ لەسەر لیستی بریکاری مانگی (١) دەستپێبکات. 

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری بریکارەکانی خۆراکی ئەم بنکانەی خوارەوە دەکاتەوە، کە سبەینێ یەکشەممە سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکـی هەولێر) بکـەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری مانگی یەکی ئەمساڵ و لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەشە خۆراکی سەبەتەی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٣) دابەشدەکرێت.

۱ - بنکەی (٢٠١)، شۆرش و شەقامی سورچی و کوێستان و زانایان و کانی و ئاری و دووسایدی کۆنی بەحرکە. 

٢- بنکەی (٢٠٢)، ڕاپەرین و بەستەپیازە و برایەتی و هەولێری نوێ و سفین ۱ و سفین ۲ و ئەفسەران و شێخ ئەحمەد. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەشكراوە، لە مانگی یەکی ئەمساڵ کە سەبەتەی یەکەم دەگرێتەوە سیستەمی سزا پەیڕەو دەکرێت، هەر بریکارێک لیستی بریکاری نەباتەوە لە ماوەی حەوت ڕۆژ دوای ئاگادارکردنەوە سزا دەدرێت بە بڕی (٢٥) دینار بۆ هەر ڕۆژێک.


PM:12:52:14/01/2023