بانكی ناوەندی كاتی دابەزینی بەهای دۆلاری راگەیاند


پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەکات " لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆتایی بەم قەێرانەی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دێت و دەگەڕێتەوە نرخی ئاسایی خۆی بۆ هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار دەبێت".

لە راگەیەندراوێکدا، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت " لە گرتنەبەری ڕێككارەكان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامن و، ئەوەش دەختاڕوو کە چیتر لەم مانگەدا قەیرانێك نامێنێتەوە بە ناوی قەیرانی دراوەوە".

" لەگەڵ ئەوەی بەشێوەی فەرمی دینار بەرامبەر دۆلار ١٤٦٥ بووە، بەڵام لەنێو بازاڕەكان ترس و دڵەڕاوكێ و كەم بوونەوە لە دراوی قورسی وەك دۆلارە و ئەو پرسەش بەشێوەی بنەڕەتی كۆتایی ئەم مانگە چارەسەر دەكرێت." ( بانکی ناوەندی دەڵێت).

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئەحمەدی حاجی رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە "سپی" راگەیاند " تا ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧هەزارو ٧٥٠ دینارە".



PM:03:52:14/01/2023