کەمێک پێش ئێستا ئەکتەر و هونەرمەندى دیارى کورد، شادمان مەلا عەزیز سەحاف دواى تێكچوونى بارى تهندروستى، له نهخۆشخانهى هیوا كۆچى دوایی كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە شادمان مەلا عەزیز سەحاف هونەرمەند و ئەکتەری دیارى شانۆو دراماى کوردی، بههۆی نهخۆشی شێرپەنجەوە له نهخۆشخانهی هیوای شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
شادمان عەزیز ڕۆژنامەنوس و هونەرمەند و ئەکتەرێکی دیاری شانۆ و دراما بوو، کە لە ماوەی کاری هونەریدا بەشداری لە چەندین فیلم و دراما و شانۆ کردووە.