ڤیدیۆ.. دەشتی کەلهوری دوای دابڕانێکی زۆر بە بەرهەمێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێتەوە

دەشتی کەلهوری دوای دابڕانێکی زۆر بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە نێو کاری هونەری و نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی پێشکێش بە هەوادارانی دەکات.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گۆرانیبێژی دیاری کورد دەشتی كەلهوری، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (چاوەڕێ) بڵاوكردەوە. 

بەرهەمی (چاوڕێ) لە هۆنراوەی (ئەحمەد محەمەد) و میلۆدی هونەرمەند خۆیەتی و دابەشكردنی موزیك لە لایەن حسێن ئەرەپگوڵ بۆ ئەنجام دراوە و بڕیار فەتاح لە كوردستان كلیپی بۆ كردووە.


PM:12:37:15/01/2023