سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی غاز روونكردنەوە دەدرێت


قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە، پێداویستی غاز بەشێوەیەكەی بەرچاو زیادیكردووە و لە هەندێك شوێنیشدا لە بازاڕەكاندا نرخی غاز بەرز كراوەتەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە (ئێن ئاڕ تی)ی راگەیاندووە، لە بازاڕدا نرخی غاز بەرزبووەتەوە، بەڵام غازە حكومییەكەی نرخەكەی وەكو خۆیەتی و هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارە، هەر بریكارێك سەرپێچی بكات و غاز نەفرۆشێت لە گەڕەكەكان، لێپێچینەوەی لێ دەكرێت و ئەگەر پابەند نەبێت تا هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكەی دەڕوات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، هاوڵاتیان بەشی خۆیان بە یەكسانی بەسەردا دابەش دەكرێت و هەوڵیش دەدرێت بە جۆرێك بێت كە بەسەر هەموواندا دابەش بكرێت.



PM:03:26:16/01/2023