مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێشخەرییەک ئاڕاستەی لایەنەکان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مەسعود بارزانی کۆبوەوە و لە راگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا هاتووە" جەخت له چاره‌سه‌ری كێشه و گرژیه‌كانی كه هه‌ن له په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان کردەوە به‌گوێره‌ی پره‌نسیپ و مادده‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری نێوانمان و كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەت كه به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولامان نوسراون و ئیمزاكراون".
پەیوەست بە ناکۆکی پارتی و یەکێتیش لەناو حکومەتدا، لەراگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا هاتووە" ده‌بوو هه‌ردولامان پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له هه‌مو رویه‌كه‌وه، به‌داخه‌وه نه‌ك پشتیوانی حكومه‌ت نه‌كرا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر ئاسته‌نگی بۆ دروستكرا.. بۆیە رایده‌گه‌یه‌نین کە ئه‌م جۆره ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌كردنه له كاروباری حكومه‌ت خۆدزینه‌وه‌یه له ڕێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری و كارنامه‌ی كابینەی نۆیەم كه هه‌رسێكیان به‌هاوبه‌شی و به په‌سندی هه‌ردولامان ئاماده‌كراون و ئیمزاكراون".
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت" ده‌بێت چیدی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌كانی په‌كنه‌خرێ و له زوترین كاتدا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامبدات".
دەقی راگەیه‌ندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ١٨ـی ١ـی ٢٠٢٣ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسی و حكومی (ئیداری)ەکان له هه‌رێم و ناوچه‌كه‌دا، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا پارتیمان جەختی له چاره‌سه‌ری كێشه و گرژیه‌كانی كه هه‌ن له په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان کردەوە به‌گوێره‌ی پره‌نسیپ و مادده‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری نێوانمان و كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەت كه به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولامان نووسراون و ئیمزاكراون.
لە کۆبوونەوەدا ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه مناقه‌شه‌كران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا:
یه‌كه‌م/ ته‌وه‌ری ناوخۆی كوردستان: پارتیمان له ڕوانگه‌ی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه به‌خوێن و خه‌بات به‌ده‌ست هاتوون و هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتی بێ‌وچان له‌پێناو ماف و ئامانجه‌ڕه‌واكانماندا، هه‌روه‌ها له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی هاوڵاتیان، هه‌میشه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانی به‌ڕێگای دروست و راست زانیوه، هه‌روه‌ها له‌ڕوانگه‌ی باوه‌ڕبوون به پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سیاسی و پاراستنی مافی مرۆڤ، هه‌وڵی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه كاركردن و متمانه دروستكردنی داوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به پڕاكتیككردنی ئه‌م باوه‌ڕ و تێگه‌یشتنه‌مان و، بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان به‌رانبه‌ر ئاڵه‌نگاری و گرفته‌كان و جێبه‌جێكردنی بڕیاری كۆنگره‌ی ١٤ی پارتیمان و بڕیاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێمان له په‌یوه‌ندیه‌كانماندا راگەیاند، بۆیه لێره‌وه هه‌ر وه‌ك پێشتریش ده‌ستپێشخه‌ریمان كردوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له وه‌ڵامی بروسكه‌شیان به‌ڕوونی ئاماژه‌مان پێداوه كه هه‌بوونی تێبینی و گرفت به بروسكە یان باسكردن له ڕاگه‌یاندن چاره‌ناكرێت، بەڵکو ڕێگای سیاسی و مه‌ده‌نیانه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و باسكردن و مناقه‌شه‌كردنی ته‌واوی تێبینی و گرفته‌كانمانه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، ئێستایش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، هەر ئەمەش به‌ڕێگایه‌كی دروست و هاوچه‌رخ ده‌زانین کە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ستده‌كه‌ین به گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه.
دووه‌م/ ته‌وه‌ری حكومه‌ت: هه‌روه‌ك له خاڵی (٤)ه‌می رێككه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی نێوان پارتیمان و یه‌كێتی ـدا هاتووه، ده‌بوو هه‌ردوولامان پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له هه‌موو روویه‌كه‌وه، به‌داخه‌وه نه‌ك پشتیوانی حكومه‌ت نه‌كرا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر ئاسته‌نگی بۆ دروستكرا و ئیستایش كێشه و گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك نیشانی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌درێن كه گوایه ئه‌م بابه‌تانه له‌گه‌ڵ شه‌خسی به‌ڕێز سه‌رۆكی حکومەتە، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئێمە دژی به شه‌خسه‌نه‌كردنی كێشه‌كانین و ئه‌م جۆره هه‌وڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه. سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌گوێره‌ی مادده و بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری، هه‌روه‌ها كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ڕه‌فتاریكردوه، ئه‌م هه‌وڵانه‌یان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م كه‌موكوڕیانه‌یه كه دروستیده‌كه‌ن و ڕێگا له چاكسازی و شه‌فافیه‌ت ده‌گیرێ، بۆیە رایده‌گه‌یه‌نین کە ئه‌م جۆره ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌كردنه له كاروباری حكومه‌ت خۆدزینه‌وه‌یه له ڕێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری و كارنامه‌ی كابینەی نۆیەم كه هه‌رسێكیان به‌هاوبه‌شی و به په‌سندی هه‌ردوولامان ئاماده‌كراون و ئیمزاكراون.
شایه‌نی باسە كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ته‌واوی توانا پاڵپشتی هه‌ڤاڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌ی ده‌كات و، رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌رده‌وامیدانه به گفتوگۆ له كۆبوونه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌ك خۆ په‌راوێزخستن و به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
سێیه‌م/ ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان: زۆر هه‌وڵماندا، پڕۆژه‌مان ئامادەکرد و پێشکەشمانکرد لەو كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌نەی كه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم پێكیده‌هێنا و سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن، هەروەها لەو كۆبونه‌وانه‌ش كه نوێنه‌ری UNبه‌شدارده‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواجار له‌ڕووی ناچاری و لەپێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانمان په‌سه‌ندكرد، ئێستایش مه‌كته‌بی سیاسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت چیدی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌كانی په‌كنه‌خرێ و له زووترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامبدات و ئه‌م هه‌نگاوانه بگرێته به‌ر:
-هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌وله‌ویه‌تی پێبدرێت لەگەڵ چه‌سپاندنی بابه‌تی چوار بارزنه‌یی و به‌كارهێنانی تۆماری بایۆمه‌تری دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
-هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كارابكرێته‌وه و پۆسته فه‌ڕاغه‌كانی نێو كۆمسیۆن پڕبكرێنه‌وه.
-داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین پێداویستییه ئیدارییەکان و بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردن له‌م ساڵدا دابین بكات.
-داوا له به‌ڕێز سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌گوێره‌ی رێککارە یاساییه‌كان رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ده‌ستنیشان بكات.
-هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشت بن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2023 لەو واده یاساییەدا كه دیاریده‌كرێت.
چواره‌م/ سه‌باره‌ت به حكومه‌تی فیدڕاڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی هەولێر و بەغداد: ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندی دروست و ئاساین له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌گوێره‌ی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه و گرفته‌كان كه ئێستا هه‌ن یا دێنه‌پێش له‌ڕووی یاسایی و سیاسی و شایسته داراییه‌كانەوە، پێمانوایە توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌م ڕێبازه خزمه‌تی زیاتر به تەواوی گه‌لانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كات و سه‌رجه‌م بابه‌تەكان له ڕێككه‌وتنی سیاسیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و كارنامه‌ی كابینەی حکومەتی فیدراڵ به‌ڕوونی ئاماژەیان پێكراوه و چه‌سپێندراون، بۆیە به پێویستی ده‌زانین ئیلتیزام به‌م رێككه‌وتنانه بكرێ و بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنەوە.
لەکۆتاییدا بە دانه‌واندنی سه‌ری رێز و نەوازش بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هێنرا.
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٨ـی ١ـی ٢٠٢٣