وێنە.. روخساری مێسی لەناو کێڵگەیەکی گەنمەشامیدا چێندراوە


کێڵگەیەکی گەنمەشامی لە ئەرجەنتین بە شێوەیەک جێندراوە کە تیشک دەخاتە سەر ڕووخساری ئەستێرەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی کە وڵاتەکەی بەرەو سەرکەوتن لە مۆندیالدا بردە پێشەوە، ئەم کارەش وەک هەنگاوێکە بۆ ڕێزلێنان لەو یاریزانە.

ئەندازیاری کشتوکاڵ، چارلی ڤاریسێلی، کە ئەم دەستپێشخەریەی کردووە، رایگەیاندووە " ڕووخساری مێسی لەگەڵ گەشەکردنی گەنمەشامی یەکەدا زیاتر دەردەکەوێت، ئەمەش لە یەکێک لە کێڵگەکانی بالێستیرۆس لە پارێزگای کۆردۆبا (لە باکوور) چێندراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بیرۆکەکە وەک ڕێزلێنانێکە لە کەرتی کشتوکاڵەوە بۆ مێسی و دەڵێت " ئێمە ویستمان ئەمە بکەین بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا مێسی سەرکردایەتی وڵاتەکەی دەکات بۆ بردنەوەی مۆندیال یان نا، بەڵام توانی ئەوە بەدەستبهێنێت".

 ڕوونیشیکردەوە کە چاندنی روخساری مێسی لە کێڵگەیەکی گەنمەشامیدا پێش دەستپێکردنی مۆندیال بووە، ئەمەش لە باوەڕمانەوە بووە بە یاریزانەکە”.



PM:09:50:20/01/2023