لە کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا

لە گەڕەکێکی پارێزگای کەرکوک بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکاندا تەقییەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی کوردستانی شاری کەرکوک بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکاندا تەقییەوە. 

بەپێی زانیاری هێزە ئەمنییەکانیش بۆمبەکە لکێنراوە بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە پۆلیسی حەویجە و لە کاتی گەڕانەوەیاندا پێیدا تەقییوەتەوە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.


AM:09:20:21/01/2023