سودانی لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار روونکردنەوە دەدات

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" پشتیوانی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی دەکەین بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوو بگەڕێنێتەوە".

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ئایەتوڵا محەمەد باقر حەکیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، دەربارەی دابەزینی نرخی دینار ڕایگەیاند" کارمان کردووە بۆئەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر بێت". 

وتیشی" بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندی بۆئەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ئێمە سەرپەرشتی کۆتایی هاتنی پڕۆژە یاسای بودجە دەکەین کە جیاوازە لە ساڵانی پێشوو. 


AM:11:34:21/01/2023