سەرۆک کۆماری نەمسا خەڵاتی هونەری بە دوو هونەرمەندی دیاری کورد بەخشی.
ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە سەرۆک کۆماری نەمسا خەڵاتی هونەری بە هونەرمەندانی کورد (نیگار حەسیب قەرەداغی و شەماڵ عومەر) بەخشی.
ئەم خەڵاتە ساڵانە لە بوارە جیاوازەکانی هونەر و کلتور و ئەدەبدا دەبەخشرێتە چەند هونەرمەند و نووسەرێکی هەڵبژێردراوی سەرانسەری وڵاتی نەمسا.
لابۆری شانۆی لالش ساڵی ١٩٩٨ لە ڤیەننا لەلایەن نیگار حەسیب و شەماڵ عومەر دامەزراوە و ناوەندێکی ئەزموونییە بۆ لێکۆڵینەوە و نمایشکاری نێوان کولتوورە جیاوازەکان.