پڕۆژەیەك لە سلێمانی هەزاران هەلیكار دەڕەخسێنێت


حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بەجێبەجێكردنی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی كردووە و بەتەواوبوونیشی نزیكەی 5 هەزار هەلی كار بۆ هاوڵاتییان دەڕەخسێت.


زاهیر زانا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە، پڕۆژەكە لە چەند قۆناغێك پێكدێت و لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواو دەكرێت و بودجەی دروستكردنەكەشی 128 ملیۆن دۆلارە.


ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئێستا قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە تەواو بووە و لەكاتی كاركردنیدا هەلیكاری بۆ 300 دەستی كاری ناوخۆیی ڕەخساندووە، بە تەواوبوونی هەر پێنج قۆناغەكەش، 5 هەزار هەلیكاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت.





PM:02:23:21/01/2023