بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، ئەوانەی ئامێرەکانی بیناسازییان پێیە رێگەیان پێنادرێت بچنە شەقامەکانی (١٠٠ مەتری، ٦٠ مەتری و ٣٠ مەتری).
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندنێکدا خاوەنی ئامێرەکانی بیناسازی لە جۆرەکانی (بلدۆزەر، شۆفڵ، عادیلە، گرێدەر و هاوشێوەکانیان) ئاگاداردەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک نابێت ئامێرەکانیان بێنە ناوشەقامە بازنەییەکانی (١٠٠مەتری، ٦٠مەتری، ٣٠مەتری).
هەروەها هاتووشە "لە کاتی هاتنیان بۆ کاری پێویست یان بۆ پڕۆژەیەک دەبێت پێشتر رەزامەندیی هاتوچۆی ناوشار وەربگرن و دەبێت لەو کاتانەشدا گواستنەوەیان بە(فلات) بێت نەک بە رۆیشتنی ئاسایی".