لە سنووری قەزای کۆیە تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی سپی ماڵان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەكشەممە تانکەرێکی تایبەت بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان لەسەر رێگەی هەولێر- کۆیە وەرگەڕا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری تانکەرەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکیشی برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.