هاوڵاتییان لەبارەی پارەی كارەباوە ئاگاداردەكرێنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان لە پێدانی پارەی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" لە بەردەم ماڵەکانیاندا پارە لە هاوبەشانی کارەبا وەردەگیرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاگاداری هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبای سنوورەکە دەکاتەوە، کە لەئێستادا ژمێرکاری کارەبا پسوڵەى کارەبا دەهێنێتەوە بۆ ماڵەکان و هاوڵاتییان دەتوانن لە بەردەم ماڵەکانیاندا پارەى کارەبا بدەن. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کارەبای سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات کە بە بێ بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە پارەی پسوڵەی کارەبا بە هیچ کەسێکی تر نەدەن:

- کارمەندانی ژمێرکار هێلەكی تایبەتیان پۆشیوە کە (لۆگۆ)ی وەزارەتی کارەبای لەسەر نەخشێنراوە.

- ژمێرکار باج و مۆری تایبەتیان بەو کارە پێیە.

دەشڵێت" هاوڵاتییان ئاگاداردەکەین کە لەئێستادا تەنیا پارەى خەرجى مانگانەى کارەبا وەردەگیرێت و قەرز وەرناگیرێت، هه‌ر کەسێکیش خۆى بیەوێت دەتوانێت قەرزى کارەباکەى هەمووى یان بەشێوەی قیست بدات". 


PM:01:18:23/01/2023