بەفربارین دەستپێدەکات


پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لەمڕۆوە بارانبارین و لەناوچە بەرزەکانی پارێزگای سلێمانیش بەفریش ببارێت و دهۆکیش بەفر شەممە دەبارێت.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا دەڵێت"سەرەتا کاتەکانی درەنگی ئەمشەو تا بەرەبەیانی سبەی ھەینی ٢٧-١-٢٠٢٣ بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری بارینی نمە باران و بەفرێکی کەم ئەبێت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە".

 دەربارەی کەشوهەوای شەممە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە نیوەرۆی رۆژی شەمەوە ٢٨-١-٢٠٢٣ کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لە دەریای ناوەراستەوە بۆ سەر هەرێم درێژ ئەبێتەوە سەرەتاش لە سنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات و کاتەکانی شەو بە شێوەی پچر پچر کاریگەری بۆ سەر تەواوی ناوچەکان ئەبێت بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند ئەگەری باران ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوریەکاندا".

" لەبەرەبەیانی رۆژی یەکشەمەدا ٢٩-١ کاریگەری لاواز ئەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بە نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەمێنێتەوە" .( ئاراز جەبار دەڵێت).

ئەو پسپۆرە لەبارەی کەشوهەوای ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووە دەڵێت "لەرۆژانی دووشەمە و سێشەمەی ناوەراستی ھەفتە کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە چالاکتر ئەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکان بارانی مامناوەندی بەردەوام و ھەندێک کاتیش لێزمە باران بە ھەورە تریشقە و با بەخێرای ١٥ تا ٣٠کم/س لەگەڵیدا چالاک ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی چر لەسەر ناوچە شاخاویە سنوریەکان ، لەرۆژی چوارشەمەوە ١-٢ کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لاواز ئەبێت و بەلاوازی تا کۆتای ھەفتە کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە ، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی گشتی لەم ماوەی ھەفتەی ئایندەدا ناجێگیر ئەبێت بەگوێرەی کات و ناوچەکان بەرز و نزمی بەخۆیەوە ئەبینێت" .



PM:01:08:26/01/2023